وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا سه‌ردانی هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كات
سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش بووه‌ته مه‌ترسییه‌كی جددی
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌ولێر و به‌غدا له باره‌ی زیندانیانی داعش گفتوگۆ ده‌كه‌ن.
جان ئيڤ لودریان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئاشكرای كرد، له باره‌ی زیندانیانی داعش كه له عێراق ده‌ستگیركراون، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌ولێر و به‌غدا گفتوگۆ ده‌كه‌ن.
هاوكات حكوومه‌تی فه‌ره‌نسا پێییوایه كه هێرشی توركیا له باكووری سووریا ده‌بێته هۆكارێك بۆ دووباره گه‌ڕانه‌وه‌ی داعش.
به‌هۆی هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان، سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش بووه‌ته مه‌ترسییه‌كی جددی و وڵاتانی ئه‌وروپاش هه‌وڵ ده‌ده‌ن له ئێستاوه تاووتوێی ئه‌و پرسه و رێكاری پێشوه‌خت بگرنه‌به‌ر.
ئ. م