میلنه‌ر: مێسی له نێو یاریگه ده‌تكاته گه‌مژه
میلنه‌ر: له‌به‌رده‌م مێسی زۆرجار قاچه‌كانت له كار ده‌كه‌وێت
جه‌یمس میلنه‌ر یاریزانی یانه‌ی لیڤه‌رپوول له لێدوانێكدا كه له پێگه‌ی سه‌نی بریتانیا بڵاو بۆته‌وه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه مێسی له لێدانی راسته‌وخۆ بیلیمهته، ده‌شڵێت: كاتێك رووبه‌ڕووی مێسی ده‌بیته‌وه ئه‌وه‌نده به خێرایی به ده‌وری خۆیدا دهتخولێنێتهوه قاچه‌كانت له‌به‌رده‌می كار ناكات.
جه‌یمس میلنه‌ر یاریزانی پێشووی مانچێسته‌ر سیتی و ئێستای یانه‌ی لیڤه‌رپوول له زنجیره‌یه‌ك لێدواندا هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات كه خۆی به خۆشحاڵ ده‌زانێت وه‌رزی رابردوو له چامپیۆنزلیگ له 2 یاری كه مێسی تێیدا ئاماده بووه و دواجار سه‌ركه‌وتنیان تۆمار كردووه و بارسێلۆنایان بڕیوه و به‌ره‌و یاری كۆتایی چامپیۆنزلیگ په‌ڕینه‌وه، ده‌شڵێت: شانازییه له تیپێك ببه‌یته‌وه كه گه‌نجێكی بلیمه‌تی وه‌ك مێسی تێدا بێت.
میلنه‌ر ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه مێسی به‌شێوه‌یه‌ك لێت تێده‌په‌ڕێت و تۆپه‌كه‌ت لێ ده‌رباز ده‌كات واتلێده‌كات وه‌ك گه‌مژه‌یه‌ك له نێو یاریگه ده‌ربكه‌ویت.
