سلێمانی.. به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا
ته‌رمه‌كان گه‌یه‌نراونه‌ته پزیشكی دادی سلێمانی
K24 - سلێمانی:
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 15ى تشرينی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2019، تەقینەوەیەك لەسەر شاخی ئەزمەڕ روویداو به‌هۆیه‌وه دوو کەس گیانیان لەدەستدا.
سەرچاوەیەکی تایبەت بە كوردستان24ی راگەیاند، "تەقینەوەکە لە شاخی ئەزمەڕ بووە و قوربانیشی لێکەوتووەتەوە".
سه‌رچاوه‌كه گوتیشی: "تائێستا نازانرێت تەقینەوەکە بەهۆی چییەوە بووە، هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە و له شوێنی رووداوه‌كه‌ن".
کوردستان 24 پەیوەندی بەپزیشکی دادی سلێمانیەوە کرد و له‌و باره‌یه‌وه رایانگەیاند بە هۆی تەقینەوەکەوە دووکەس گیانیان لەدەستداوە و دوو تەرم گەیشتووەتە پزیشکی دادی سلێمانی و لێکۆڵینەوەی وردیش لەلایەن ئاسایش و پۆلیس و هێزە ئەمنییەکانی دیکە لە شوێنی ڕووداوەکە دەستیپێکردووە.
ئ. م