به‌ وێنه‌.. شوێنی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی چیای ئه‌زمڕ له‌ سلێمانی ببینه‌

به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌ دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا

K24 - سلێمانی:

ئێواره‌ی‌ ئه‌مڕۆ 15ى تشرينی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2019، تەقینەوەیەك لەسەر شاخی‌ ئەزمەڕ روویداو به‌هۆیه‌وه‌ دوو کەس گیانیان لەدەستدا.

سەرچاوەیەکی تایبەت بە كوردستان24ی راگەیاند، "تەقینەوەکە لە شاخی ئەزمەڕ بووە و نازانرێت بەهۆی چییەوە بووە، هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە و له‌ شوێنی رووداوه‌كه‌ن".

بە هۆی تەقینەوەکەوە دووکەس گیانیان لەدەستداوە و ته‌رمه‌كانیش گه‌یه‌نراونه‌ته‌ پزیشکی دادی سلێمانی و لێکۆڵینەوەی وردیش لەلایەن ئاسایش و پۆلیس و هێزە ئەمنییەکانی دیکە لە شوێنی ڕووداوەکە دەستیپێکردووە.

ئ. م