ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم 4 بابه‌تی گرنگ تاوتوێ ده‌كات
سه‌رچاوه‌یه‌ك ته‌وه‌ره‌كان ئاشكرا ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
سەرچاوەیەك لە ئەنجوومەنی وەزیراني هەرێمی كوردستان رایگەیاند: سبەی چوارشەممە 16ی ئۆکتۆبەری 2019 بەسەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدرێت.
وه‌ك راشیگه‌یاند، تەوەرەکانی کۆبوونەوە بریتین لە:
- گفتوگۆکردن لە سەر بڕیاری دامەزراندنی 3 یەکەمەکانی گشت زانکۆ حکوومییەکان بۆ ساڵی خوێندنی 2015-2016.
- گفتوگۆکردن دەربارەی داڕشتنی سیاسەتێکی نوێ بۆ بە بازاڕکردنی ناوخۆیی گەنمی بەرهەمهێنراو لە هەرێمی کوردستان.
- ئامادەکارییەکانی دابەشکردنی نەوتی سپی بە سەر هاووڵاتییان پێش هاتنی وەرزی زستان.
- خستنەرووی پێشنیازی پرۆژە یاسای ماددە هۆشبەرەکان.
- خستنەڕووی چەند بابەتێکی پەیوەندیدار بە وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی.
H.B