عێراق و سووریا و توركیا لەبارەی سنوورەكان گفتوگۆ دەكەن

وەزیری بەرگری عێراق قسە لەگەڵ ھەردوو ھاوتاكانی دەكات

K24 - ھەولێر

وەزیری بەرگری عێراق، دۆخی رۆژئاوای کوردستان، لەگەڵ وەزیرانی بەرگری تورکیا و سووریا تاوتوێ دەکات.

لە راگەیەنراوێکی نوسینگەی نەجاح شەمەری وەزیری بەرگری عێراقدا هاتووە، شەمەری پەیوەندییەکی تەلەفونی لەگەڵ عەلی عەبدوڵڵا ئەیوب هاوتا سووریەکەی ئەنجامداوە و باسییان لە هێرشەکانی تورکیا و کاریگەری بەسەر ئەگەری پەڕینەوەی چەکدارانی داعش بۆ نێو خاکی عێراق کردووە.

هاوکات، وەزارەتی بەرگری تورکیاش بڵاویکردەوە، خەلوسی ئاکار وەزیری بەرگری، پەیوەندی تەلەفونی لەگەڵ نەجاح شەمەری هاوتا عێراقییەکەی ئەنجامداوە و تەوەری سەرەکی گفتوگۆی نێوانیان، دۆخی ئەمنی ناوچەکە و باکووری سووریا بووە.

 ھ.م