ئەنجوومەنی وەزیران چەند پرسێكی گرنگ تاوتوێ دەكات
ئەنجوومەنی وەزیران كۆدەبێتەوە
K24 - ھەولێر
سەرچاوەیەك لە ئەنجوومەنی وەزیراني هەرێمی كوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە 16ی ئۆکتۆبەری 2019 بەسەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدرێت.
راشیگهیاند، تەوەرەکانی کۆبوونەوە بریتین لە:
- گفتوگۆکردن لە سەر بڕیاری دامەزراندنی 3 یەکەمەکانی گشت زانکۆ حکوومییەکان بۆ ساڵی خوێندنی 2015-2016.
- گفتوگۆکردن دەربارەی داڕشتنی سیاسەتێکی نوێ بۆ بە بازاڕکردنی ناوخۆیی گەنمی بەرهەمهێنراو لە هەرێمی کوردستان.
- ئامادەکارییەکانی دابەشکردنی نەوتی سپی بە سەر هاووڵاتییان پێش هاتنی وەرزی زستان.
- خستنەرووی پێشنیازی پڕۆژە یاسای ماددە هۆشبەرەکان.
- خستنەڕووی چەند بابەتێکی پەیوەندیدار بە وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی.