278 پەنابەری نوێی رۆژئاوای کوردستان گەیشتنە هەرێمی کوردستان
حکوومەتی هەرێم داوایەک لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکات
K24 – ههولێر:
ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکانی وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا بڵاویکردەوە، 278 پەنابەری نوێی رۆژئاوای کوردستان گەیشتوونەتە هەرێمی کوردستان.
حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لەو پەنابەرانە کردوەو و پێداویستی پێشکەشکردوون و بۆ کامپەکانی دهۆکی گواستوونەتەوە.
لە تویتەکەدا، حکوومەتی هەرێم داوا لە کۆمەڵگای نێودوەڵەتی دەکات، هاوکاریی بەپەلەی ماددی و کەلوپەلی پێداویستی بگەیننە پەنابەران کە بەهۆی جەنگ ماڵ و حاڵیان جێهێشتووە.
دوو رۆژ لەمەوبەریش، 180 پەنابەری رۆژئاوای کوردستان بەهۆی هێرشی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان، هاتبوونە هەرێمی کوردستان و لە دهۆک نیشتەجێ بوون.
The second group of 278 refugees arrived today morning, they provided all kinds of first aids and transported to the camp in Duhok in cooperation with Aid agencies. We call international community to provide us with emergency funds so we prepare ourselves to respond to influx: https://t.co/xHxFuAcjhU
— JCC_KRG (@JccKrg) October 15, 2019
The first group of Syrian Refugees (180 refugees) arrived Kurdistan Region today: we expect influx of them in the coming weeks; financial and material assistance is needed urgently so that we will be able to help these vulnerable refugees who are fleeing for their lives; pic.twitter.com/bVNYWNs6kA
— JCC_KRG (@JccKrg) October 14, 2019
H.J