سەرۆکی هەرێم لایەنە سیاسییەکانی کۆکردەوە

لایەنە ساسییەکانی هەرێم هەوڵی دروستکردنی هاوپەیمانییەک دەدەن

K24 – هه‌ولێر:

دڵشاد شەهاب، ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی نێوان لایەنەکان و سەرۆکی هەرێمی کوردستان جەخت لەسەر دروستکردنی هاوپەیمانییەکی کوردستان کراوەتەوە، کە بتوانێت مافەکانی کورد لە بەغدا بەدەستبهێنێت.

گوتیشی، لایەنەکان لەسەر ئەوە هاوڕابوون، کە دەبێت کێشەکانی ناوچەکە لەرێگەی دیالۆگ و ئاشتیانە چارەسەری کێشەکان بکرێت.

ئاماژەی بەوەشدا، هەرێمی کوردستان ئامادەیی نیشانداوە بۆ ئەوەی توانا دبڵۆماسی و سیاسییەکانی خۆی بخاتەگەڕ بۆ چارەسەرکردنی ئەو قەیرانەی لە رۆژئاوای کوردستان هەیە.

دڵشاد شەهاب ئەوەشی خستەڕوو، هەر کاتێک پیویست بێت، کۆبوونەوەی هاوشێوە بۆ نزیکردنەوەی لایەنەکان ئەنجام دەدرێت.

H.J