ئالێكسانده‌ر ئارنۆڵد ناوی ده‌چێته نێو كتێبی گینس
ئه‌وه‌ی ئارنۆڵد كردوویه‌تی به هیچ به‌رگریكارێك نه‌كراوه

ئالێكسانده‌ر ئارنۆڵد یاریزانی لیڤه‌رپوول به ریكۆردێك ناوی ده‌چێته كتێبی گینیس بۆ ژماره پێوانه‌ییه‌كان و ده‌بێته یه‌كه‌مین به‌رگریكار ئه‌م ئاماره تۆمار بكات.
ئارنۆڵد له وه‌رزی 2018-2019 توانی 12 گۆڵ له پرێمه‌رلیگ بۆ هاوڕێكانی دروست بكات و ده‌بێته یه‌كه‌م به‌رگریكار له وه‌رزێكدا ئه‌م ژماره ئاسیسته بكات.
ئه‌م یاریزانه 21 ساڵیه ئینگلیزیه له وه‌رزی رابردوو له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانییه‌تیه‌كان توانی 16 ئاسیست بۆ هاوڕێكانی بكات.
ئارنۆڵد توانی ریكۆردی دووانه‌ی ئێڤه‌رتۆن لیتۆن بینیز و ئاندی هینیكلیف بشكێنێت كه ئه‌م دوو به‌رگریكاره توانیبوییان 11 گۆڵ بۆ هاوڕێكانیان دروست بكه‌ن.
ئالێكسانده‌ر ئارنۆڵد له یانه‌ی لیڤه‌رپوول پێگه‌یشتووه و پێشتر یاری بۆ تیپی تازه‌پێگه‌یشتووان و لاوانی ئه‌و یانه‌یه كردووه، له 2018 بۆ یه‌كه‌مجار له لایه‌ن یۆرگن كڵۆپه‌وه بانگهێشتی تیپی یه‌كه‌می لیڤه‌رپوول كرا، له ژێر سه‌رپه‌رشتی كڵۆپ 97 یاری كردووه، 5 گۆڵ و 23 ئاسیستی تۆمار كردووه، ئه‌م وه‌رزه‌ش له كۆی 8 یاری یه‌ك گۆڵ و 2 ئاسیستی هه‌یه.