دیبالا به باشترین یاریزانی یوڤینتۆس دهستنیشان كرا
دیبالا پێش كریستیانۆ رۆناڵدۆ كهوتهوه

پاولۆ دیبالای هێرشبهری ئارجێنتینا وەکو باشترین یاریزانی مانگی رابردووی یانەی یۆڤێنتۆس دیاریکرا.
ماڵپەری فەرمی یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵیا ناوی باشترین یاریزانی مانگی رابردوو یانەکەیانی بڵاوکردەوە و پاولۆ دیبالا هێرشبەری ئارجێنتینایی توانی ئەم خەڵاتە بەدەست بێنێت و توانی پێش کریستیانۆ رۆناڵدۆ یاریزانی پۆرتوگاڵی بکەوێت.
دیبالا مانگی رابردوو بەشداری 4 یاری لەگەڵ خانمەپیرەکە کرد و لە ئەنجامی ئەم چوار یارییە دوو ئاسیستی هەبوو، بەڵام نەیتوانی هیچ گۆڵێک تۆمار بکات.
دیبالای تهمهن 25 ساڵ، له هاوینی 2015 له یانهی پاڵێرمۆ به 40 ملیۆن یۆرۆ روویكرده یوڤێنتۆس، لهگهڵ یانهی یوڤی له كۆی 189 یاری 79 گۆڵ و 31 ئاسیستی تۆمار كردووه.