وهك قۆناغی یهكهم سێ یهكهمهكانی 2015 - 2016ی زانكۆ دادهمهزرێن
بۆ ساڵی خوێندنی 2015-2016
K24 – ههولێر:
به گوێرهی زانیارییهكانی كوردستان24، ئهمڕۆ له كۆبوونهوهی خۆیدا، ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری دامەزراندنی یەکەمەکانی زانکۆ حکومییەکان بۆ ساڵی خوێندنی 2015-2016 دهركرد.
له كۆبوونهوهی ئهمڕۆی ئهنجوومهنی وهزیراندا پرسی دامهزراندنی یهكهمهكانی ساڵی 2015 – 2016 تاوتوێكرا و بڕیار درا دابمهزرێن.
لهو بارهیهوه راگهیاندنی ئهنجوومهنی وهزیران راگهیهندراوێكی بڵاوكردهوه، ئهمهی خوارهوه دهقهكهیهتی:
ئەمڕۆ چوارشەممە 2019/10/16 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەن کۆبووەوە.
.jpg)
لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی بابەتی دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی زانکۆ حکومییەکان کرا بۆ ساڵی خوێندنی 2015-2016. لەمبارەیەوە دوای ئەوەی ئارام محەمەد وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی راپۆرتێکی پێشکەشکرد. ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا بە دامەزراندنیان وەک قۆناخی یەکەمی دامەزراندنی یەکەمەکان.
دواتر بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو پڕۆژەیەکی دەربارەی بەبازاڕکردنی ناوخۆیی گەنمی بەرهەمهێنراو لە هەرێمی کوردستان خستەڕوو. سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ئاماژەی بەوەدا کە گرنگیدان بە کەرتی کشتوکاڵ یەکێکە لە ئەرکە لە پێشینەکانی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە جۆرێک کە پێویستە کار لە سەر دابینکردنی ئاسایشی خۆراک بکەین و هەوڵیش بدەین بازاڕ بۆ بەرهەمە کشتوکاڵییە ناوخۆییەکانی هەرێمی کوردستان بدۆزینەوە .ئەنجومەنی وەزیران لەمبارەیەوە بڕیاریدا چەند وەزارەت و فەرمانگە و دەستەیەکی حکومەت رابسپێرێت بۆ لێکۆڵینەوەی زیاتر لەبارەی پرۆژەکە بۆ ئەوەی بڕیاری پێویستی لەبارەوە بدرێت.
.jpg)
ئەنجومەنی وەزیران هەروەها گفتوگۆی دەربارەی چەند گرفتێکی پەیوەندیدار بە وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی کرد کە لەلایەن کەمال موسلیم وەزیری پیشەسازی و بازرگانی پێشکەش کراو لایەنە پەیوەندیدارەکان راسپێردران بۆ چارەسەرکردنیان.
لە کۆتاییدا وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان ڤاڵا فەرید کورتەیەکی دەربارەی پرۆژە یاسای ماددە هۆشبەرەکان پێشکەشکرد. وەزیرە پەیوەندیدارەکان راسپێردران لە داهاتوویەکی نزیکدا را و سەرنجی خۆی دەربارەی ئەو ماددانە بخەنەڕوو کە پەیوەندیدارن بە کاروباری وەزارەتەکانیان تا لە نزیکترین دەرفەتدا بنێردرێت بۆ پەرلەمان.
.jpg)
.jpg)