وەزیری دەرەوەی فەرەنسا گەیشتە بەغدا
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا گەیشتە بەغدا
K24 – ههولێر:
ژان ئێف لۆدریان، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا، بە سەردانێک گەیشتە بەغدا و بڕیارە دۆسییەی دادگایی کردنی زیندانییە داعشەکان لەگەڵ بەرپرسانی عێراق تاوتوێ بکات.
بەشێکی دیکە لە ئامانجی سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی فەرەنسا، قسەکردنە لەسەر ئەو خێزانە داعشانەی لە کامپەکانی سووریا هەڵاتوون.
بڕیارە دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا، لۆدریان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە.
پێشتر حکوومەتی فەرەنسا ئاشکرایکردبوو، 9 ژنی فەرەنسی کە لە کامپەکانی باکووری سوریابوون و خێزانی داعشن، هەڵاتوون.
H.J