روسنەفت هۆكاری راگرتنی كارهكانی له ههرێمی كوردستان ئاشكرا كرد
جارێکی دیکە دەست بەکاردەکەنەوە
K24 – ههولێر:
ئێرک لیرۆن، جێگری یەکەمی کۆمپانیای روسنەفتی رووسی رایگەیاند، کۆمپانیاکەیان بە شێوەیەکی کاتی کارەکانی لە یەکەی 8 لە هەرێمی کوردستان راگرتووە، هۆکارەکەشی بۆ نزیکی لە سنووری رۆژئاوای کوردستان گەڕاندەوە. گووتیشی لەگەڵ هێوربوونەوەی دۆخەکە جارێکی دیکە دەست بەکاردەکەنەوە.
جێگری یەکەمی کۆمپانیای روسنەفت لە پەراوێزی پێنجەمین کۆنگرەی "تەکنەلۆجیای روسنەفت" لە بواری بەدواداگەڕان و بەرهەمهێنانی نەوت بۆ رۆژنامەوانان رایگەیاند، "لەبارەی کوردستان هیچ گۆڕانکارییەک لە پلانەکانیاندا نییە، تاکە شت ئەوەی یەکەکە نزیکە لە سنووری سوریا بۆیه بە شێوەیەکی کاتی کارکردن تێیدا هەڵپەسێردراوە".
لیرۆن ئاماژەی بەوەشدا، "لە یەکەی ژمارەی 11 بەردەوامن لە بەرهەمهێنانی نەوت و لە پلانیاندایە پەرەشی پێبدەن، بەڵام لەبارەی یەکەی ژمارە 8 چاوەڕێ دەکەین تا دۆخەکە هێور دەبێتە و دڵنیا دەبین ژیانی کارمەندەکانمان 100% سەلامەتە".
جێگەی ئاماژەیە چەندین کۆمپانیای گەورەی جیهانی لە بواری نەوت و گاز لە هەرێمی کوردستان کاردەکەن، لە ناویشیاندا هەردوو گەورە کۆمپانیای رووسی گازپڕۆم و روسنەفت رۆڵێکی دیاریان هەیە.