وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا گه‌یشته هه‌ولێر
ره‌وشی ناوچه‌كه و مه‌ترسییه‌كانی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه داعش و تیرۆر تاووتوێ ده‌كات

K24 - هه‌ولێر:
جان ئیڤ لۆدریان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا گه‌یشته هه‌ولێر و له‌لایه‌ن قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌ت و به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستانه‌وه پێشوازی لێكرا.
ئه‌مه چواره‌مین سه‌ردانی جان ئیڤ لۆدریان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسایه بۆ هه‌ولێر ، بڕیاریشه له‌و سه‌ردانه‌یدا، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی و سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆببێته‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش، سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ تاووتوێكردنی پرس و نیگه‌رانییه‌كانه له‌و 12 هه‌زار چه‌كداره‌ی داعش كه ئێستا له رۆژئاوای كوردستان له زیندانن و به‌هۆی هێرشه‌كانی توركیا، مه‌ترسی ئه‌وه هه‌یه جارێكی دیكه رێكخراوه‌كه سه‌ر هه‌ڵبداته‌وه.