مێسی ئه‌م ئامۆژگارییه‌ی كریستیانۆ پشتگوێ ده‌خات و گرینگی پێ نادات
مێسی نایه‌وێت شوێنپێی كریستیانۆ و ئیبراهیمۆڤیچ بكه‌وێت
لیۆنێل مێسی كاپتنی یانه‌ی بارسێلۆنا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه نایه‌وێت هه‌نگاوه‌كانی كریستیانۆ و زڵ‌اتان ئیبراهیمۆڤیچ هه‌ڵبگرێت و یانه‌كه‌ی بگۆڕێت، ده‌شڵێت: له باشترین یانه‌ی جیهانم و پێویستیم به تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی یانه‌یه‌كی دیكه نییه.
له باره‌ی ئه‌وه‌ی كه كریستیانۆ رۆناڵدۆ پێشنیازی بۆ كرد بوو كه له ده‌ره‌وه‌ی ئیسپانیا خولێكی دیكه تاقی بكاته‌وه و سه‌رله‌نوێ ركابه‌رێكی نوێ ده‌ستپێبكات، له‌مباره‌یه‌وه مێسی ده‌ڵێت: گوێ به‌و قسانه ناده‌م كه باس له‌وه ده‌كه‌ن كه پێویسته ئه‌زموونێكی دیكه له خولێكی دیكه تاقی بكه‌مه‌وه، من له باشترین یانه‌ی جیهانم، چێژ له مه‌شقه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه وه‌رده‌گرم و له‌و شاره زۆر ئاسووده‌م، بۆیه پێویستیم به تاقیكردنه‌وه‌ی هیچ ئه‌زموونێكی دیكه نییه.
له باره‌ی كاتی وازهێنانی له یاریكردن، لیۆنێل مێسی ده‌ڵێت: ئه‌و بابه‌ته په‌یوه‌ندی به جه‌سته‌ی خۆم هه‌یه، هه‌ركاتێك زانیم كاتی هاتووه یه‌كسه‌ر وازده‌هێنم، به‌ڵام ئێستا له ڕووی جه‌سته‌یی و عه‌قڵییه‌وه زۆر باشم، واهه‌ست ده‌كه‌م ته‌مه‌نم 25 ساڵه و هه‌ست به هیچ كێشه‌یه‌ك ناكه‌م.