مەسرور بارزانی بەشداریی لە پرسەی سەرداری ئەنوەر بەگی بێتواتە کرد

سەرەخۆشی لە بنەماڵەی کۆچکردوو کرد

K24 – هه‌ولێر:

ئەمڕۆ هەینی 2019/10/18 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری هەولێر بەشداری لە پرسەی کەسایەتی ناسراوی دەڤەری خۆشناوەتی سەرداری ئەنوەر بەگی بێتواتە کرد.

پێشتریش، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەکی بۆ کۆچی دوایی سەرداری ئەنوەر بەگی بێتواتە نارد و تیایدا هاتبوو: "سەرەخۆشی گەرمی خۆم لە کەسوکار و بنەماڵەکەی دەکەم و ئومێدەوارم خوای مەزن بە بەهەشتی شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە خانەوادە و خزم و دۆستانی ببەخشێت".

H.J

Fly Erbil Advertisment