هازارد لە یاریی ئەمشەوی ریال مەدرید دوورخرایەوە

هەشت یاریزانی ریال مەدرید بانگهێشتی یارییەکەی ریال مایۆرکا نەکراون

ریال مەدرید بە هۆکاری جیاواز لە یاریی ئەمشەوی بەرامبەر ریال مایۆرکا لە تواناکانی هەشت یاریزانی بێبەش دەبێت، کە گرنگترینیان ئێدین هازاردی یاریزانی بەلجیکی یانەکەیە.

یانەی ریال مەدرید بەفەرمی لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی بۆ یاریی ئەمشەو بەرامبەر ریال مایۆرکا ئاشکراکردووە کە کاتژمێر 10:00 مێرێنگی لە گەڕی نۆیەمی لالیگا دەبێتە میوانی ریال مایۆرکا، هەریەکە لە ناچۆ هێرناندێز، دانی کارڤاخال، مارکۆ ئەسینسیۆ، لۆکا مۆدریچ، تۆنی کرووس، گاریس بەیل، لۆکاس ڤاسکێز بەهۆی پێکانەوە بەشداریی یارییەکە ناکەن.

ئێدین هازارد گەرچی هیچ پێکانێکی نییە، بەڵام ئەمڕۆ دەبێتە باوکی چوارەم منداڵ، بۆیە لەلایەن زیدانەوە مۆڵەتی پێدراوە لەلای هاوسەرەکەی بمێنێتەوە و بانگهێشتی ئەم یارییە نەکراوە، کە ریال مەدرید بە کۆکردنەوەی 18 خاڵ بە جیاوازیی خاڵێک لەگەڵ گرانادای دووەم پیسەنگی لالیگای گرتووە.

لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی ریال مەدرید بۆ یاریی ریال مایۆرکا
لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی ریال مەدرید بۆ یاریی ریال مایۆرکا