زیارەتکارانی شیعە لە عێراق دروشمی خۆپیشاندانەکان دەڵێنەوە
سێ ملیۆن زیارەتکاری شیعە لە کەربەلان
K24 – ههولێر:
وەک هەموو ساڵێک، خەڵکی شیعە مەزهەب، لە وڵاتانی جیاجیاوە بە تایبەت ئێران، روو لە عێراق دەکەن، تا بەشداری لە ماتەمگێڕانی ساڵیادی شەهیدکردنی ئیمامەکەیان حوسەینی کوڕی عەلی و چلەکەیدا بکەن.
نزیکەی سێ ملیۆن زیارەتکاری شیعەی بیانی، کە زۆربەیان ئێرانین، هاتوونەتە عێراق و بە شداری لە چلەی ماتەمینی، لە کەربەلا و ناوچەکانی دیکەی عێراق دەکەن.
ساڵانە جگە لە ساڵیادی شەهیدکردنی حوسەین و چلەکەی، یادی کوژران و کۆچی دوایی چەندین ئیمام و کەسایەتی دیکەی شیعە مەزهەبەکان لە عێراق دەکرێتەوە.
ئەمساڵ جیاوازی ئەوەیە خۆپیشاندان دژی گەندەڵی و کەمی خزمەتگوزاریی لە عێراق هەیە، کە بەهۆیەوە زیاد لە 100 کەس کوژراوە و هەزاران کەسیش برینداربوون. بەشێک لە زیارەتکاران دروشمەکانی خۆپیشان دەڵێنەوە.
H.J