زێدان لیستی یاریزانه‌كانی بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی گه‌ڵاته‌سه‌رای بڵاوكرده‌وه
به فه‌رمی زێدان به‌بێ 5 یاریزان بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی گه‌ڵاته‌سه‌رای رووده‌كاته ئیسته‌نبووڵ
زینه‌دین زێدان راهێنه‌ری ریال مه‌درید لیستی یاریزانه‌كانی بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی گه‌ڵاته‌سه‌رای له چامپیۆنزلیگ ئاشكرا كرد و 5 یاریزانی بۆ ئه‌و یارییه به‌هۆی پێكانه‌وه دوورخسته‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 20 یانه‌ی ریال مه‌درید له‌سه‌ر پێگه‌ی خۆی ناوی یاریزانه بانگهێشتكراوه‌كانی بۆ یارییه‌كه‌ی سێشه‌ممه له چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر گه‌ڵاته‌سه‌رای بڵاو كرده‌وه.
له نێو لیسته‌كه‌دا، به‌هۆی پێكانه‌وه ناوی هه‌ریه‌ك له (گاریس به‌یل، مۆدریچ، ناچۆ، ڤاسكێز و ماریانۆ) نابینرێت و جیا له‌وه‌ش ماركۆ ئاسێنسیۆش تا سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ به‌هۆی پێكانه درێژخایه‌نه‌كه‌ی ناگه‌ڕێته‌وه یاریكردن.
لیستی یاریزانه بانگهێشتكراوه‌كانی ریال مه‌درید
گۆڵپارێز: كۆرتوا، ئاریۆلا و ئالتیوب
به‌رگریكاران: كارڤاخاڵ، میلیتاو، رامۆس، ڤاران، مارسێلۆ، ئۆدریزۆلا و مێندی).
ناوه‌راستكاران: تۆنی كرووس، كاسێمیۆ، ڤاڵڤێردی، خامیس و ئیسكۆ).
هێرشبه‌ران: هازارد، جۆڤیچ، براهیم، ڤینیسیۆس و رۆدریگۆ.
له قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنزلیگ، سێشه‌ممه‌ی داهاتوو له كاتژمێر 10:00ـی شه‌و ریال مه‌درید بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی گه‌ڵاته‌سه‌رای رووده‌كاته ئیسته‌نبووڵ.