ئاسایشی سۆران نزیكەی 5 كیلۆ ماددەی ھۆشبەردا ده‌گرێت

هه‌رسێ تۆمه‌تباره‌كه‌ دانیان به‌ تاوانه‌كانیاندا ناوه‌

K24- هه‌ولێر:

لە راگەیاندراوێكدا، بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەھێشتنی ماددە ھۆشبەرەكان بڵاوی كردووەتەوە، لە رێكەوتی 15ـی ئەم مانگە، بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی سۆران لە بازگەی زینی وەرتێ، توانیویەتی دەست بەسەر نزیكه‌ی 5 كیلۆ مادده‌ی هۆشبه‌ردا بگرێت و 3 كه‌سیش به‌ تۆمه‌تی به‌كارهێنان و بازرگانیكردن به‌و ماددانه‌ ده‌ستگیر بكات.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ دراوه‌، له‌و ماددانه‌ی ده‌ستیان به‌سه‌ردا گریاوه‌، یەك كیلۆ و 997 گرام ماددەی ھۆشبەر لە جۆری كریستاڵ، یەك كیلۆ و نیو ماددەی ھۆشبەر لە جۆری ھێرۆین، 475 گرام ماددەی ھۆشبەر لە جۆرەی حەشیش بووه‌، لەگەڵ دوو تۆمەتباری خەڵكی دھۆك.

ئاشكراشی ده‌كات، لە چالاكییەكی دیكەدا 16ـی ئەم مانگە، بنكەی نەھێشتنی ماددە ھۆشبەرەكانی سۆران لەو شارە ھاووڵاتییەكی ئێرانی دەستگیر كردووە، كە بڕی یەك كیلۆ گرام ماددەی ھۆشبەر لە جۆری ھێرۆینی پێبووە.

ئاماژە بەوەش كراوە ھەرسێ تۆمەتباره‌كه‌ دانیان بە تاوانەكانیاندا ناوە.

H.B