دامەزراندنی هێڵی ئاسنین لەنێوان عێراق و ئێران دەست پێدەكات

ئێران: نزیکین لە دامەزراندنی هێڵی ئاسنین لەگەڵ عێراق

K24 - ھەولێر

بەرپرسێکی ئێران رایگەیاند، نزیکن لەوەی دەست بە دامەزراندنی هێلی ئاسنین بکەن بۆ ئەوەی هەردوو شاری شەلامچەی ئێران و بەسرە لە عێراق بە یەکەوە ببەستنەوە.

سەعید رەسوڵی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای هێڵی ئاسنینی ئێران رایگەیاند، دەستدەکەن بە پڕۆژەی بەستنەوەی هێڵی ئاسنین لەگەڵ عێراق و دامەزراندنی دوو وێستگەی نوێ لەسەر هەردوو خاڵی سنووری شەلامچە و خەسرەوی.

ئاماژەی بەوەشدا "کارە سەرەتاییەکانی هێڵی شەلامچە - بەسرە دەستیپێکردووە، لە داهاتووێکی نزیکدا دەست بە جێبەجێکردنی دەکەن کە درێژی 32 کیلۆمەترە و پردێکیش لە خۆدەگرێت".

رەسوڵی گوتیشی "دوای جێبەجێکردنی پڕۆژەکە دەرفەتی گواستنەوەی زیارەتکاران لە ئێرانەوە بۆ عێراق و بە پێچەوانەشەوە ئاسانتر دەبێت".