وه‌زیری ناوخۆ باس له ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌یان ده‌كات له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی وڵاتانی بیانی
ئاماده‌كاری بۆ هاتنی ئاواره ده‌كرێت
K24 - هه‌ولێر:
رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیاندا له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی وڵاتان، داوایانكردووه هاوكاری هه‌رێمی كوردستان بكرێت له داڵده‌دانی ئاواره‌كان، به‌تایبه‌تیش كه پێشبینی ده‌كرێت به‌هۆی هێرشه‌كانی توركیا ژماره‌یه‌كی زۆر روو له هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.
وه‌زیری ناوخۆ له تویته‌ری خۆیه‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه، له ئێستادا نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن ئاواره و په‌نابه‌ر له هه‌رێمی كوردستان هه‌ن.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش، جووتیار عادل، گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، داوایان له وڵاتان كردووه له پرسی هاتنی ئاواره‌كان هاوكاری هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن، چونكه حكوومه‌تی هه‌رێم توانایه‌كی سنوورداری هه‌یه و گوتیشی: "ئاماده‌ی قووتی خۆمانیان له‌گه‌ڵ به‌ش بكه‌ن".
In a meeting today with foreign diplomats we called on the donor states to assist #KRG in tackling new refugees influx from North Eastern Syria.
— Rêber Ahmed (@RayberAhmed) October 15, 2019
KRG has limited resources, yet we host more than 1M refugees. pic.twitter.com/M4zbrW9WjS
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
ئ. م