ئاسایشی سلێمانی ورده‌كاریی كوژرانی دوو كه‌سه‌كه‌ی چیای ئه‌زمەڕ بڵاوده‌كاته‌وه
"ئه‌ندامی باڵای په‌كه‌كه بوونه"
K24 - هه‌ولێر:
ده‌زگای ئاسایشی سلێمانی له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا، زانیاری له باره‌ی كوژرانی دووكه‌س له چیای ئه‌زمەڕ بڵاوده‌كاته‌وه، كه هه‌فته‌ی رابردوو له رووداوێكی ناڕوون گیانیان له‌ده‌ستدا.
به گوێره‌ی روونكردنه‌وه‌كه، ئه‌و دوو كه‌سه، به‌ناوه‌كانی (جه‌میل و ده‌مهات)، ئه‌ندامی باڵای په‌كه‌كه بوونه و له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی توركیاوه كراونه‌ته ئامانج.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، ئه‌و كاره خزمه‌ت به ئاسایشی هاوبه‌ش ناكات و داواش ده‌كات، كه خاكی هه‌رێمی كوردستان بۆ هێرشكردنه سه‌ر وڵاتانی دراوسێ به‌كار نه‌هێنرێت.
ئه‌وه‌ش روونكراوه‌ته‌وه، كه كۆنتڕۆڵی ئاسمانی هه‌رێمی كوردستان، له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ده‌سته‌ی فڕۆكه‌وانی شارستانی عێراقییه، نه‌ك هه‌رێمی كوردستان.
ئ. م