سه‌یرترین و خێراترین كارتی سوور به‌ڕووی گۆڵپارێز به‌رز كرایه‌وه
به ڤیدیۆ.. بۆ یه‌كه‌مجاره له مێژووی تۆپی پێ رووداوێكی له‌مجۆره رووبدات
له خولی نایابی تۆپی پێی توركیا، گوڵپارێزێك ریكۆردێكی ڕه‌شی تۆمار كرد، كاتێك خێراترین كارتی سووری به‌شێوازێكی سه‌یر وه‌رگرت و بووه یه‌كه‌مین گۆڵپارێز له مێژوودا تووشی ئه‌م رووداوه بێت.
له گه‌ڕی هه‌شته‌می خولی تۆپی پێی توركیا و له یاری نێوان كۆنیا سپۆر و مه‌ڵتی سپۆر، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی یارییه‌كه سێركان كێرنتلی گۆڵپارێزی یانه‌ی كۆنیا سپۆر دوای 11 چركه له ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی سزا تۆپێكی به‌ده‌ست گرت و راسته‌وخۆ كارتی سووری پێدرا و له یاریگه كرایه ده‌ره‌وه.
ده‌ركرانی ئه‌و گۆڵپارێزه رێگه‌ی بۆ تیپی ماوه خۆش دوای 3 خولهك به‌سه‌ر رووداوه‌كه گۆڵی پێشكه‌وتنیان تۆمار كرد، دوار له گێمی دووه‌م گۆڵێكی دیكه‌یان زیاد كرد و یارییه‌كه‌یان به 2 گۆڵی بێوه‌ڵام برده‌وه.
Матч Коньяспор - Малатьяспор. На 11-й секунде вратарь хозяев Серкан Кырынтылы зарабатывает самое нелепое удаление в истории суперлиги. Охренительная игра на выходе. Лодыгин отдыхает. pic.twitter.com/1a59TfGS81
— Elvin Kerimov (@elvis_kerimov) October 21, 2019