باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا كه‌وته ئه‌وپه‌ڕی حاڵه‌تی ئاماده‌باشی
به‌شێك له كارمه‌نه‌داكانیشی ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی عێراق كردووه
K24- هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌ك له باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ نویكبوونه‌وه‌ی واده‌ی خۆپیشاندانه ملیۆنییه‌كه‌ی رۆژی هه‌ینی داهاتووه، كه له به‌غدا و ژماره‌یه‌ك پارێزگای دیكه له دژی حكوومه‌تی عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چن، باڵیۆزخانه‌كه‌یان كه‌وتووه‌ته ئه‌وپه‌ڕی حاڵه‌تی ئاماده‌باشی و به‌شێكیش له كارمه‌نده‌كانی ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی عێراق كردووه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه ئاماژه به ناوی نه‌كراوه، بۆ كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی "روسیا الیوم" ئاشكرایكرد، "باڵیۆزخانه‌كه‌یان باری له‌ناكاوی راگه‌یاندووه و به‌شێك له كارمه‌نه‌دا ناسه‌ره‌كییه‌كانیشی له ترسی روودانی هه‌ر حاڵه‌تێكی له‌ناكاو و نه‌خوازراو كه له ئه‌نجامی خۆپیشاندانه‌كان بێته پێشه‌وه، ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی عێراقیان كردووه".
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، "باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا چه‌ند زانیارییه‌كی پێگه‌یشتووه، كه خۆپیشانده‌ران نیازی هێرشكردنه سه‌ر ناوچه‌ی سه‌وزیان هه‌یه، و بینایه‌ی باڵیۆزخانه‌كه‌شیان له‌و ناوچه‌یه‌یه".
ئه‌مه له كاتێكدایه، بڕیاره رۆژی هه‌ینی 25 ئه‌م مانگه گه‌وره‌ترین خۆپیشاندان له دژی حكوومه‌تی عێراق له به‌غدا و چه‌ندین پارێزگای دیكه‌ی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق به‌ڕێوه‌بچێت.
پێشتریش موقته‌دا سه‌در له به‌یاننامه‌یه‌كدا داوای له خۆپیشانده‌ران كردبوو، كار بۆ به‌رپاكردنی شۆڕش و گۆڕینی ده‌سه‌ڵات بكه‌ن.
H.B