عەبدولحەمید حاجی دەروێش کۆچی دوایی کرد
عەبدولحەمید حاجی دەروێش کۆچی دوایی کرد
K24 – ههولێر:
عەبدولحەمید حاجی دەروێش، سیاسەتمەدار و یەكێك لە دامەزرێنەرانی یەكەمین پارتی كوردی لە سووریا كۆچی دوایی كرد.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ، عەبدولحەمید حاجی دەروێش، سكرتێری پارتی دیموكراتی پێشڤەڕۆی كورد لە سووریا لە تەمەنی 89 ساڵیدا لە شاری قامشلۆ كۆچی دوایی كرد.
دەروێش یهكێك بووه له ئهندامانى دهستهى دامهزرێنهرى پارتى دیموكراتى كورد له سووریا و ساڵی 1962یش پارتی دیموكراتی پێشڤەڕۆی كوردی لە سووریا دامەزراند.
H.j