بارانبارین دەست پێدەكاتەوە
كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان
K24 - ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لەنێوان نیمچە ھەور و ھەوری تەواودا دەبێت. بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر و دھۆك 28 و سلێمانی 27 و لە كەركووك 29 پلەی سیلیزی دەبێت.
لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی ھەینی ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لە نیمچە ھەورەوە دەگۆڕێت بۆ ھەوری تەواو و لە كاتەكانی ئێوارەدا باران دەبارێت.



