ئیلهام ئهحمهد وێنەیەكی كوردستان24 لە كۆنگرێس وەك بەڵگە دەخاتەڕوو
چەند بەڵگەیەكی لە كۆنگرێس خستەروو
K24 - ھەولێر
ئیلهام ئهحمهد، هاوسهرۆكی ئهنجوومهنی سووریای دیموكرات (مەسەدە) لە كۆنگرێسی ئەمەریكا چەند بەڵگەیەكی لەسەر ھێرشەكانی توركیا و بەكارھێنانی چەكی قەدەغەكراو خستەڕوو، یەكێك لە بەڵگەكانیش وێنەی منداڵە بریندارەكەی رۆژئاوای كوردستان بوو كە لەلایەن پەیامنێری كوردستان24ەوە گیراوە.
دوێنی ئیلهام ئهحمهد، هاوسهرۆكی مەسەدە بە بەشداری ژمارەیەك لە كۆنگرێسمانەكان چەند بەڵگەیەكی وەك پێشێلكاری جەنگ دژی توركی لە كۆنگرێس خستەڕوو، داوای لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كرد كە لەسەر ئەو پێشێلكاریانە بێدەنگ نەبن.
یەكێك لە بەڵگەكان كە ئیلھام ئەحمەد لە كۆنگرێس بەرزی كردەوە، وێنەی محەمەد حەمید منداڵە تەمەن 13 ساڵیەكەی رۆژئاوای كوردستان بوو كە بەھۆی بۆردومانەكانی توركیا برینداربووە و بەشێك لە جەستەی سوتاوە، وێنەكە لەلایەن ئیسلام یوسف پەیامنێری كوردستان24 گیراوە.
منداڵە بریندارەكەی رۆژئاوای كوردستان كە گومان دەكرێت بە چەكی قەدەغەكراو برینداركرابێت، لە میدیا جیھانییەكان دەنگدانەوەی زۆری لێكەوتەوە. دوای چارەسەری سەرەتایی لە دھۆك رۆژی 22/10/2019، لەسەر راسپاردەی سەرۆك بارزانی بۆ چارەسەر رەوانەی وڵاتی فەرەنسا كرا.

ھ.م