دەستبەسەر هەشت کیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا گیرا

لە ئێرانەوە هاتووە و ویستراوە بۆ تورکیای بگوازنەوە

K24 – دهۆک:

لە خاڵی سنووری ئیبراهیم خەلیل، دەست بەسەر 8 کیلۆگرام ماددەی بێهۆشکەری کریستاڵدا گیرا کە دەیانویست بۆ وڵاتی تورکیای بگوازنەوە.

عەبدولوەهاب محەمەد، بەڕێوەبەری ئاسایشی دەروازەی ئیبراهیم خەلیل بە کوردستان24ی راگەیاند، لە ئێرانەوە ماددەکە هاتووە و لە ناو تەختەدا شاردراوبوونەوە.

راشیگەیاند، ماددەکە لە ئێرانەوە بە سلێمانی و هەولێردا هێنراوەتە سەر سنوور و ویستراوە بۆ تورکیا بگوازرێتەوە.

H.J