شۆفێری بارهەڵگرێک بەهۆی کەوتنەخوارەوەی کۆنکرێت گیانی لەدەستدا

شۆفێری بارهەڵگرێک بەهۆی کەوتنەخوارەوەی کۆنکرێت گیانی لەدەستدا

K24 – هه‌ولێر:

لە قەزای کەلار، شۆفێری بارهەڵگرێک بەهۆی کەوتنەخوارەوەی کۆنکرێتی شۆستە، گیانی لەدەستدا.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی پۆلیسی گەرمیان، نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەمە لەکاتی نۆژەنکردنەوەی شەقامی پێش قوتابخانەی کوردۆ قاسمی بنەڕەتی لەگەڕەکی فەرمانبەرانی قەزای کەلار شۆفێرێکی بارهەڵگر لەکاتێکدا کۆنکرێتی شۆستەکانی ئەو شەقامەی هێنابوو لەکاتی داگرتنیدا بەشۆفڵ کۆنگرێتێک لە شۆفڵەکە دەکەوێتە خوارەوەو بەرسەری شۆفێری بارهەڵگرەکە دەکەویت و دەست بەجێ گیان لەدەست دەدات.

پۆلیسی گەرمیان ئاشکرایکردووە، ئەوشۆفێرەی گیانی لەدەست داوە بەناوی ( سیروان محمد محمود ) لەدایکبووی 1993 دانیشتوی گوندی گردەگۆزینەی سەربەقەزای کەلارە لەئێستادا تەرمەکە رەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوەو شۆفێری شۆفڵەکەش بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 24 ی هاتووچۆ بەند کراوە.

H.J