بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆ لە گەرمیان کەسێک گیانی لەدەستدا
پێنج کەسی تر برینداربوون
K24 – گەرمیان
لەسەر رێگای مەرزی نێو دەوڵەتی پەروێزخان دوو ئۆتۆمبێل پێکیاندادا و بەوهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و پێنج کەسیتر برینداربون.
بەگوێرەی هەواڵێکی هاتووچۆی گەرمیان: "دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ( پێنج شەمە) لەسەر رێگای کەلار مەرزی نێو دەوڵەتی پەروێزخان لە" بان ڕاسای" دوئۆتۆمبێلی جۆری توێتا هایس و کیائۆپتیما پێکیاندادا بەوهۆیەوە شۆفێری ئۆتۆمبێلی جۆری کیا ئۆپتیماکە گیانی لەدەستدا و سەرنشین و شۆفێری توێتا هایسەکە برینداربون، سێ لەسەرنشینەکان یەکێکیان ئافرەتە دانیشتوی وڵاتی ئێرانن و یەکێکیتر لەبریندارەکان عەرەبە و شۆفێرەکەی کوردە".
هەر بە گوێرەی راگەیەندراوەکە: "رووداوەکە لەکاتێکدا بووە ئۆتۆمبێلی جۆری کیا ئۆپتیما بەئاراستەی کەلار هاتوە ئۆتۆمبێلی جۆری توێتا هایس بەئاراستەی پەروێزخان ڕۆشتوە لە بان ڕاستای پێکیانداداوە، لەئێستادا لێکۆڵینەوە لەلایەن تیمی هاتوچۆوە دەستی پێکردوە".
H.J