"رووسیا گه‌رەنتی جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كان له سووریا ده‌كات"
ئەندامی ئەنجوومەنی فیدرالی رووسیا بۆ كوردستان 24 ده‌دوێت
K24 - هه‌ولێر:
له‌بارەی چاره‌نووس و مافه‌كانی گه‌لی کورد لە رۆژئاوای کوردستان و ترس و نیگەرانییه‌كانی هاووڵاتیانی کورد لە رێکكەوتنی پوتن و ئەردۆغان، فرانتس کلینتسێڤیچ، ئەندامی ئەنجوومەنی فیدرالی رووسیا، تایبەت بۆ کوردستان 24 رایگەیاند، رووسیا گه‌رەنتی جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كان ده‌كات.
کلینتسێڤیچ، ئەندامی ئەنجوومەنی فیدرالی رووسیا، دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، رووسیا وڵاتێكی دادپه‌روه‌ره، ره‌چاوی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و رێككه‌وتنه‌كانی ده‌كات، چەند ڕۆژ پێشتر، كاتێك ده‌ستكرا به دانوستان له‌سه‌ر سووریا، سەرۆك پوتن وتی سه‌روه‌ری و یه‌كپارچه‌یی خاكی سوریا هیچ گومانێك هه‌ڵناگرێت و جه‌نگ ده‌بێت كۆتایی پێبهێنرێت".
ئێستاش رووسیا بۆ به‌رقه‌راركردن ئاشتی له ناوچه‌كه، پۆلیسی سه‌ربازی ره‌وانه كردووه.
له‌و باره‌یه‌وه فرانتس کلینتسێڤیچ ده‌ڵێت: "بۆ به‌رقه‌راركردنی ئاشتی، پۆلیسی سه‌ربازی رووسیا كاری خۆی ده‌كات، گفتوگۆی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌و به‌رگری رووسیا له‌گه‌ڵ سەركردایه‌تی هه‌سه‌ده و جه‌نه‌ڕاڵی هێزه‌كانیان ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی دانوستان کەتۆتە سەر رێچكه‌ی خۆی، به‌رژه‌وه‌ندی ته‌واوی هێزه‌كان له‌به‌رچاو ده‌گیرێن".
هاوكات دڵنیایی له ده‌رچوونی هێزه بیانییه‌كان ده‌دات و روونی ده‌كاته‌وه، كه ئه‌و كاره په‌یوه‌سته به تێپه‌ڕبوونی كات.
له‌و باره‌یه‌وه‌ش ده‌ڵێت: "دڵنیام ده‌رچوونی هێزه بیانییه‌كان ته‌نیا پرسی كاته و ئه‌و لایه‌نانه ده‌مێننه‌وه كه ئاشتی پارێزن. رووسیا گه‌رەنتی ئه‌وه ده‌كات كه رێككه‌وتنه‌كان ده‌بێت جێبه‌جێ بكرێن، چونكه ئێمه خۆمان به‌رده‌وام ره‌چاوی رێككه‌وتنه‌كان ده‌كه‌ین و له‌سه‌ر ئاستی سیاسی و ته‌كنیكی سه‌ربازیش ئه‌وه‌مان له‌باردایه گشت ئه‌و لایه‌نانه‌ی واژۆی رێكه‌وتنیان كردووه، ره‌چاوی بكه‌ن و لێی پاشگه‌ز نه‌بنه‌وه".
ئه‌وه‌ش روونده‌كاته‌وه، كه وڵاته‌كه‌ی بۆ جیهانی سه‌لماندووه له توانایدایه رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ بكرێت و كێشه و پرسه ئاڵۆزه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
له كۆتاییشدا ده‌ڵێت: "رووسیا ئه‌وه‌ی بۆ جیهان سه‌لماندووه له توانایدایه رێكه‌وتنی له‌گه‌ڵدا بكرێت و ده‌باره‌ی چاره‌سه‌ری گشت پرسه ئاڵۆزه‌كان. بڕوام وایه به تێپه‌ڕبوونی كات ئه‌و كوردانه‌ی له‌پێناو خاكی خۆیان دژی تیرۆرزمی نێوده‌وڵه‌تی جه‌نگان و جوامێرانه وه‌ستانه‌وه، ئه‌م روداوانه وه‌ك خه‌وێكی ناخۆش به‌یاد دێننه‌وه".
ئ. م