گوڵاڵه.. داعش ھێرش ده‌كاته سه‌ر دوو گوند
كوژرا و بریندارن هه‌ن
K24 - گه‌رمیان:
كه‌مێك به‌ر له ئێستا، چه‌كدارانی داعش ھێرشیان كرده سەر دوو گوندی سنووری گوڵاڵە و کوژراو بریندار ھەیە.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان 24، كوڕی یه‌كێك له‌و ماڵانه‌ی له‌و گوندانه‌یه لەگەڵ سوپای عێراقە، داعش هەڵیکوتاوەتە سەر ئەو ماڵە، به‌ڵام ئه‌و كوڕه‌یان كه له ریزی سوپایه له ماڵ نه‌بووه، چه‌كدارانی داعش‌یش کوڕێکیانی رەمی کردووە و 3 کەسیشیان بریندار کردووە، دواتر ناوچەکەیان جێ ھێشتووە.
بەپێی سەرچاوەیەکی ئاسایشی گەرمیان ھێرشەکەی داعش لە سنووری گوڵاڵە لە نێوان ئاوایی (سلێمان وەهاب و ام الحنتە) بووە.
ئ. م