عادل عه‌بدولمه‌هدی: مووچه‌ی وه‌زیر و گه‌وره به‌رپرسان بۆ نیوه كه‌مده‌كه‌مه‌وه
گۆڕانكاری له كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی حكومه‌تی عێراق، عادل عه‌بدولمه‌هدی رایگه‌یاند، هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌ستده‌كات به گۆڕانكاری له كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی و دوور له پشكپشكێنه‌ی حزبی چه‌ند وه‌زیرێك ده‌گۆڕێت و مووچه‌ی وه‌زیر و گه‌وره به‌رپرسانی حكومه‌ته‌كه‌ی بۆ نیوه كه‌م ده‌كاته‌وه.
عادل عه‌بدولمه‌هدی راشیگه‌یاند، كه‌م كردنه‌وه‌ی مووچه تا پله‌ی چوار ده‌گرێته‌وه و ئه‌و بڕیاره‌ش به‌سه‌ر به‌رپرسان و فه‌رمانبه‌رانی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه جێبه‌جێ ده‌كات، به جۆرێك نابێت هیچ مووچه و ده‌رماڵه‌یه‌ك 10 ملیۆن دینار تێپه‌ڕێنێت.
هه‌روه‌ها گوتی: پشتیوانی له ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری ده‌كات بۆ به‌دواداچوونی پرسه‌كانی گه‌نده‌ڵی و یاسای حزبه‌كانیش وه‌ك خۆی جێبه‌جێ ده‌كات.
هه‌روه‌ها گوتیشی: ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی حكومه‌ت له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا به بێ بوونی به‌دیل وڵات به‌ره‌و پشێوی زیاتر ده‌بات.