سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌شداریی له ماراسۆنه‌كه‌ی هه‌ولێر كرد
نێچیرڤان بارزانی ماوه‌ی 4 كلیۆمه‌تری ماراسۆنه‌كه‌ی به ته‌واوه‌تی بڕی
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌شداریی له ماراسۆنی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر كرد و ماوه‌ی 4 كیلۆمه‌تری به ته‌واوه‌تی بڕی.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 25 ئۆكتۆبه‌ری 2019، هه‌شته‌مین ماراسۆنی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، ماراسۆنه‌كه به به‌شداریی هه‌زاران كچ و كوڕی كورد و ژماره‌یه‌كی زۆر راكهرانی بیانی به‌ڕێوه‌چوو كه له سه‌ره‌تاسه‌ری جیهانه‌وه بۆ به‌شداریكردن له ماراسۆنه‌كه هاتبوونه كوردستان.
له‌سه‌ر ئاستی ماراسۆنی 4 كیلۆمه‌تری، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هاوشانی پارێزگاری هه‌ولێر و ژماره‌یه‌كی زۆر له باڵیۆزی وڵاتان به‌شدارییان له ماراسۆنه‌كه كرد.
نێچیرڤان بارزانی ماوه‌ی ته‌واوی پێشبڕكێیه‌كه‌ی بڕێ و له دوای كۆتایی هاتنی پێشبڕكێیه‌كه‌ش سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه دروشمی ماراسۆنه‌كه كه په‌یوه‌ست بوو به پاراستنی ژینگه‌ی كوردستان سه‌رنجی ڕ‌اكێشا كه وه‌ك بهشداربووهكی ئاسایی به‌شداریی له ماراسۆنه‌كه بكات.
ماراسۆنی نێودەوڵەتی هەولێر بە سپۆنسەری میدیایی کوردستان٢٤ به‌ڕێوه‌چوو کە زیاتر له پێنج هەزار کەس بەشداریی له ماراسۆنەکە كرد بوو، جیا لهوهش٣٥٠ راکەری بیانیش به‌شدارییان له ماراسۆنه‌كه كرد، ماراسۆنه‌كه له سێ پێشبڕکێی له‌سه‌ر سێ ئاستی جیاواز ساڵانه به‌ڕێوه ده‌چێت کە لەلایەن ١٥٠ ناوبژیوانەوە سەرپەرشتی پێشبڕکێیەکان دەکرێت.
