ژمارەی کوژراوانی خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆی بەغدا ئاشکرا دەکرێت

گرژی و ئاڵۆزی لە بەغدا دروستبووە

K24 – هه‌ولێر:

سێ کەس لە خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆی بەغدا کوژران و نزیکەی 100 کەسی دیکەش لە خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان برینداربوون.

کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ لە عێراق رایگەیاند، خۆپیشاندەرانی گۆرەپانی تەحریر، توانیوویانە بچنە ناوچەی سەوزەوە و هێزە ئەمنییەکانیش رووبەڕوویان بوونەوە هەوڵی بڵاوەپێکردنیان داوە و ژمارەی کوژراوانیش گەیشتە سێ کەس و نزیکەی 100 كه‌س لە خۆپیشاندەر و هێزە ئەمنییەکانیش برینداربوون.

خۆپیشاندانەکان دژی گەندەڵی و بێ کاریی بەردەوامە و نزیکەی 11 پارێزگای لە باشووری عێراق گرتووەتەوە، ئەمڕۆش ئامادەکاریی بۆ خۆپیشاندانی یەک ملیۆنی کرا و گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان هێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەران دروست بووە.

 H.J