كۆمیسیۆنی مافی مرۆڤ: 21 خۆپیشانده‌ر كوژران
له زۆربه‌ی شوێنه‌كان توندوتیژی تێكه‌وتووه
K24 - هه‌ولێر:
كۆمیسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤ له عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، ژماره‌ی كوژراوانی خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌مڕۆی عێراق، گه‌یشته 21 كه‌س.
به گوێره‌ی ئه‌و كۆمیسیۆنه، له ئاكامی توندوتیژی و پێكدادانی نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كان، له به‌غدای پایته‌خت 8 خۆپیشانده‌ر، میسان 6 خۆپیشانده‌ر، زیقار 6 خۆپیشانده‌ر و موسه‌ناش خۆپیشانده‌رێك كوژراوه.
كۆمیسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤ ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، كه له به‌شێك له نه‌خۆشخانه‌كان ئاماره‌ی درووستیان پێ‌نادرێت. پێشبینی ئه‌وه‌ش ده‌كرێت ژماره‌یان قوربانیان به‌رزتر بێته‌وه.
ئه‌مڕۆ 25ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2019 خۆپیشاندان له به‌شێك له پارێزگاكانی عێراق به‌ڕێوه‌چوو و خۆپیشاندانه‌كان توندوتیژیان تێكه‌وت.
ئ. م