به ڤیدیۆ.. هێزه ئه‌منییه‌كان به ئۆتۆمبێل به‌ناو خۆپیشانده‌ران ده‌كه‌ون
ده‌یانه‌وێت به‌و شێوازه بڵاوه به خۆپیشانده‌ران بكه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ 25ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2019 خۆپیشاندان له به‌شێك له پارێزگاكانی عێراق به‌ڕێوه‌چوو و خۆپیشاندانه‌كان توندوتیژیان تێكه‌وت.
به گوێره‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییش كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، هێزه ئه‌منییه‌كان به ئۆتۆمبێلی گه‌وره‌ی تایبه‌ت به پۆلیس له به‌سڕه، به‌ناو خۆپیشانده‌ران ده‌كه‌ون و ده‌یانه‌وێت به‌و شێوازه بڵاوه به خۆپیشانده‌ران بكه‌ن.
دواتریش خۆپیشانده‌ران به‌ره‌و ئۆتۆمبێله‌كه‌ی پۆلیس ده‌چێت و ده‌یانه‌وێت هێرش بكه‌نه سه‌ر شۆفێره‌كه‌ی.
به گوێره‌ی كۆمیسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤیش، ئه‌مڕۆ له خۆپیشاندانه‌كانی عێراق، به هۆی توندوتیژییه‌كانه‌وه، 21 خۆپیشانده‌ر كوژراون.
ئ. م