كەشناسی: باران دەبارێت
كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان
K24 - ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ھەوری تەواو دەبێت لە زۆربەی كاتەكاندا نمە بارانی پچڕ پچڕ دەبێت و لە ھەندێك كاتدا ھەورە تریشقەی لەگەڵ دەبێت. بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 26 و سلێمانی 23 و دھۆك 24، لە كەركووك 29 پلەی سیلیزی دەبێت.
لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی یەكشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ھەوری تەواو دەبێت و لە زۆربەی كات نمە باران دەبێت.



