نرخی بەنزین هەرزان دەبێت

بڕی چەند دابەزیووە؟

K24 – سلێمانی:

بەهمەن شێخ قادر، وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی بە کوردستان24ی راگەیاند، پێشتر بەڵێنمان دابوو ئەگەر دەرفەت هەبێت، نرخی بەنزین دادەبەزێنن.

راشیگەیاند، هەموو جۆرەکانی بەنزین 50 دینار دابەزیووە و تەنها نۆرمال 25 دینار دابەزیووە.

لە ئاشکراکردنی هۆکارەکەی، بەهمەن شێخ قادر گووتی، پەیوەندی بە بۆرسەی جیهان و ناردنی سووتەمەنی لە کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە هەیە.

ئاماژەی بەوەشدا، دابەزینەکە تەنها پارێزگای سلێمانی گرتووەتەوە.

H.J