کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق دواخرا
هۆکارەکەی ئاشکرا دەکرێت
K24 – ههولێر:
سەلام شەمەری، ئەندامی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، ژمارەی ئەو ئەندام پەرلەمانانەی ئامادەی پەرلەمانی عێراق بوون ئەمڕۆ لە 120 کەس تێپەڕناکات و بەهۆیەوە دانیشتنەکە دوادەخرێت.
ئەو ئەندام پەرلەمانە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، دەبوو نوێنەرانی سائیروون، بەدر، حیکمە و فەتح لێرە بن، بەڵام بەداخەوە بەهۆی ئامادەنەبونیان دانیشتنەکە دواخرا.
بڕیاربوو ئەمڕۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی جێبەجێکردنی داواکارییەکانی خۆپیشاندەران کۆببێتەوە و کۆبوونەوەکەش تایبەتبوو بە پرسەکانی، وەڵامدانەوەی داواکاری خۆپیشاندەران و بڕیارەکانی ئەنجوومەنی وەزیران و ئەنجامدانی چاکسازییەکان.
H.J