مهسرور بارزانی و فهرماندهی هێزهكانی هاوپهیمانان مهترسییهكانی سهرههڵدانهوهی داعش تاووتوێ دهكهن
جەخت لە پابەندبوونی ويلايهتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کرایەوە بۆ پشتیوانیکردن لە هەرێمی کوردستان

K24 - ههولێر:
ئەمڕۆ شەممە 26/10/2019 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە رۆبێرت وایت، فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا کرد.
لە دیدارەکەدا کە ستیڤن فەیگن، کۆنسوڵی گشتی ئەمەریکا لە هەولێر ئامادەی بوو، گفتوگۆ له بارهی بارودۆخی عێراق و ناوچەکە کرا.
شاندی میوان ستایشی قوربانیدانەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستانی کرد و جەخت لە پابەندبوونی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کرایەوە بۆ پشتیوانیکردن لە هەرێمی کوردستان و بەتایبەتیش هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە رووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکانی سەرهەڵدانەوەی داعش کە لە چەند ناوچەیەکی عێراق، خەریکی خۆرێکخستنەوەن و هەڕەشەیەکی جیددین بۆ سەر خەڵك.