كۆنتی ده‌رفه‌تی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ پێشه‌نگی سێریا ئه‌ی له‌ده‌ستدا
ئینته‌ر میلان به‌ده‌ردی یوڤێنتۆس چوو
.jpg)
ئینته‌ر میلان نه‌یتوانی یه‌كسانبوونه‌كه‌ی یوڤێنتۆس بقۆزێته‌وه و به بردنه‌وه له پارما پێشه‌نگی سێریا ئه‌ی بگرێته‌وه، هه‌ڵبه‌ت هاوشێوه‌ی خانمه‌پیره‌كه كه‌وته داوای یه‌كسانبوونه‌وه.
له گه‌ڕی نۆیه‌می سێریا ئه‌ی، یانه‌ی ئینته‌ر میلان له نێو یاریگه‌ی (جۆزێپی میاتزا) میوانداریی پارمای كرد و یارییه‌كه‌ش به 2 گۆڵ بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات.
له خوله‌كی 23 ئانتۆیۆ كاندریڤا گۆڵی پێشكه‌وتنی ئینته‌ر میلانی تۆمار كرد، به‌ڵام خۆشییه‌كانی كوڕانی كۆنتی زۆری نه‌برد كاتێك له خوله‌كی 26 یان كرامۆ ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ پاركا یه‌كسان كرده‌وه.
دواتر له خوله‌كی 30 پارما له رێگه‌ی كواسی جێرڤینهۆ پێشكه‌وت و گێمی یه‌كه‌می له به‌رژه‌وه‌ندی پارما به كۆتایی هات.
له خوله‌كی 51ـی گێمی دووه‌م، هێرشبه‌ری به‌لجیكی رۆمیلۆ لوكاكۆ ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ ئینته‌ر میلان یه‌كسان كرده‌وه، به‌ڵام نه‌یانتوانی هیچ گۆڵێكی دیكه تۆمار بكه‌ن و له نێو یاریگه و به‌رده‌م هانده‌رانیان كه‌وتنه داوی یه‌كسانبوونه‌وه.
ئینته‌ر میلان به كۆكردنه‌وه‌ی 22 خاڵ له شوێنی خۆی له خانه‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی سێریا ئه‌ی مایه‌وه، جیاوازییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یوڤی پێشه‌نگ هه‌ر به یه‌ك خاڵهكه هێشته‌وه.