یاسای هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق هەموار دەکرێتەوە

پێده‌چێت ژماره‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان كه‌مبكرێته‌وه‌

K24 - هه‌ولێر:

یاسای هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق هەموار دەکرێتەوە، پەرلەمانتارێکی عێراقیيش رایدەگەیەنێت ئەگەر یاساکە هەموار بکرێتەوە پێوستە دەستووریش هەموار بکرێتەوە، کوردیش دەبێت بە هۆشیاری مامەڵەی لەگەڵ بکات.

پسپۆرێکی دەستووریش کەموکوڕيیەکانی یاساکەش ئاشکرا دەکات، یەکێک لە بڕگەکانی هەموارکردنەوەی یاساکە کەمکردنەوەی ژمارەی ئەندامانی پەرلەمانە.

یەکێک لەو رێکارانەی بۆ ئەنجامدانی چاکسازی لە عێراق دەگیرێتە بەر هەمواری یاسای هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانە.

بەڵام دیار نیيە کام بڕگە و ماددەی یاساکە هەموار دەکرێتەوە ئەوەی لە نێو فراکسیۆنەکان زانراوە کەمکردنەوەی ژمارەی ئەندامانی پەرلەمانە.

ئەم پرسە لەگەڵ فراکسیۆنەکان باس نەکراوە ئەگەر یاساکە هەموار بکرێتەوە پێوستە دەستووری عێراقیش هەموار بکرێتەوە، ئەندامێکی کورد لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت دەبێت کورد هۆشیارانە مامەڵە لەگەڵ هەمواری دەستوور بکات.

سەرۆك وەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت هەمواری یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەکات بەبێ ئەوەی باس لەو ماددانە بکات کە هەموار دەکرێنەوە یەکێك لەو بڕگانە باس لە هەموارکردنەوەی کراوە کەمکردنەوەی ژمارەی ئەندامانی پەرلەمانە ئەگەر یاساکە هەموار بکرێتەوە پێوستە دەستوةر هەموار بکرێتەوە کە هەموارکردنەوەکەی بە مەترسی دەزانرێت.

ئ. م