ژماره‌ی كوژراو و بریندارانی خۆپێشاندانه‌كانی عێراق به‌رز بووه‌وه
زیانه مادییه‌كانیشی خستووه‌ته‌ڕوو
K24- هه‌ولێر:
كۆمسیۆنی مافی مرۆڤی عێراقی له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، دوا ئاماری كوژراو و بریندارانی دوو رۆژی خۆپیشاندانه‌كانی پارێزگاكانی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراقی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، له خۆپیشاندانه‌كاندا له خۆپیشاندانه‌كان 63 كه‌س كوژران و 2595 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
كۆمسیۆنی ناوبراو ئاشكراشیكرد، له خۆپیشاندانه‌كاندا جگه له زیانی ماددی، 83 بینایه‌ی حكوومی و باره‌گای حزبی له پارێزگاكانی دیوانییه، میسان، واست، زیقار، به‌رسره، موسه‌ننا، بابل‌و و كه‌ربه‌لا سووتێنراون و زیانیان پێ گه‌یه‌ندراوه.
ئه‌مه له‌كاتێكدا، ئه‌مڕۆ موقته‌دا سه‌در، سه‌ركرده‌ی ره‌وتی سه‌در، كه پشتگیری خۆپیشاندانه‌كانی عێراق ده‌كات، داوای له به‌رپرسانی حكوومه‌تی عێراق كرد، "ده‌ست له‌كاربكێشنه‌وه به‌ر له‌وه‌ی دووربخرێنه‌وه".
H.B