نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان: دۆخی عێراق مایه‌ی نیگه‌رانییه
"گروپه چه‌كداره‌كان هه‌ڕه‌شه له سه‌قامگیری عێراق ده‌كه‌ن"
K24- هه‌ولێر:
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌باره‌ی خۆپێشاندانه‌كانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، گروپه چه‌كداره‌كان هه‌ڕه‌شه له سه‌قامگیری ئه‌و وڵاته ده‌كه‌ن و داوای گفتوگۆش له‌نێوان لایه‌نه‌كان ده‌كات.
جینین هێنس پلاسخارت، نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق نیگه‌رانی خۆی له‌باره‌ی گرژی و ئاڵۆزی خۆپیشاندانه‌كانی عێراق راگه‌یاند و له به‌یاننامه‌یه‌كیشدا به توندی ئیدانه‌ی توندوتیژییه‌كانی خۆپێشاندانه‌كان ده‌كات.
نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق نیگه‌رانی خۆیشی له‌باره‌ی قوربانیانی خۆپێشاندانه‌كان و هه‌ڵكوتانه سه‌ر داموده‌زگاكانی حكوومه‌ت ده‌ربڕی.
پلاسخارت هۆشداریشی له‌باره‌ی گروپه چه‌كداره‌كان ده‌ربڕی و رایگه‌یاند، ئه‌و گروپانه هه‌ڕه‌شه له سه‌قامگیری عێراق ده‌كه‌ن و داواش له لایه‌نه‌كان ده‌كات، بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان ده‌ست به گقتوگۆ بكه‌ن.
نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان داواش ده‌كات، هێزه ئه‌منییه‌كان گیانی هاووڵاتیان بپارێزن و داواش له خۆپێشانده‌ران ده‌كات، خۆپێشاندانێكی ئاشتیانه ئه‌نجام بده‌ن دوور بێت له پشێوی و توندوتیژی.
به‌یاننامه‌كه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، له كاتێكدایه ، كه به گوێره‌ی دوا ئاماری كۆمسیۆنی مافی مرۆڤی عێراقی، له دوو رۆژی خۆپێشاندانه‌كانی عێراقدا 63 كه‌س كوژراون و 2595ی دیكه‌ش بریندار بوون.
H.B