دژەتیرۆر بۆ بڵاوەپێكردنی خۆپیشاندەران راسپێردرا
داوا لە خۆپیشاندەران دەكرێت گۆڕەپانی تەحریر چۆڵ بکەن
K24 - ھەولێر
سەرۆک وەزیرانی عێراق فەرمانی بە دەزگای دژە تیرۆر کردووە، چی پێویستە بۆ کۆتایی هێنان بە خۆپیشاندانەکان بیکات.
ئاژانسی رۆیتەرز ئاشکرایکرد، عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق فەرمانی بە دەزگای دژە تیرۆر کردووە، چی پێویستە بۆ کۆتایی هێنان بە خۆپیشاندانەکان بیکات.
هاوکات، هێزە ئەمنییەکان لە رێگەی بڵندگۆوە داوایان لە خۆپیشاندەران کردووە، گۆڕەپانی تەحریر چۆڵ بکەن، ئەگەرنا بە زەبری هێز بڵاوەیان پێدەکەن.
دوای کوژرانی زیاتر لە 65 کەس لە شەپۆلی دووەمی خۆپیشاندانەکان کە هەینی رابردوو دەستپێکردوە، ئێستا دۆخی بەغدا و پارێزگاکانی دیکە وەک رۆژانی پێشوو نییە و هێورتر بووەتەوە.
ھ.م