پێنج چەکداری داعش لە کەرکووک کوژران
بۆردومانکراون
K24 – ههولێر:
لە بۆردوومانێکی ئاسمانی هێزەکانی هاوپەیمانان، لە گوندێکی باکووری کەرکووک، پێنج چەکداری داعش کوژران
پەیامنێری کوردستان24 رایگەیاند، فڕۆکەکانی هاوپەیمانان بۆردوومانی حەشارگەیەکی داعشییان لە نزیک گوندی کەڵوڕی سەربە شارەدێی پردێ لە باکووری کەرکووک کردووە و لە ئەنجامدا پێنج چەکداری رێکخراوەکە کوژراون.
بۆردوومانەکەش دوای بوونی زانیاری هەواڵگری بووە، لەسەر شوێنی چەکدارەکان.
ئەمڕۆش لە ئیدلبی سووریا، بەگوێرەی چەند میدیایەکی ئەمەریکی، لە هێرشێکی سوپای ئەمەریکادا، ئەبوبەکر بەغدادی، سەرۆکی رێکخراوی داعش کوژراوە.
H.J