سەرۆک بارزانی و فاڵح فەیاز رەوشی ئێستای عێراقیان تاوتوێ کرد

هەوڵوێستی خۆیان لەسەر خۆپیشاندانەکانی عێراق خستەڕوو

K24 – هه‌ولێر:

سەرۆك مەسعود بارزانی لەگەڵ فاڵح فەیاز راوێژكاری ئاساییشی نیشتیمانی عێراق و شاندێكی یاوەری کۆبووەوە.

لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی و دوا پێشهاتە ئەمنی و سیاسییەكان لەسەر ئاستی عێراق و ناوچەكە تاوتوێ كرا و رۆشناییش خرایە سەر مانەوەی هەڕەشەی تیرۆر و كاریگەرییەكانی لەسەر ناسەقامگیریی و ئاساییشی عێراق و ناوچەكە.

 لەبەشێكی ئەو كۆبوونەوەیەدا پەیوەندییەكانی هەولێر و بەغدا خرایە بەر باس و جەخت لە بەردەوامی و پتەوتركردنی ئەو پەیوەندییانە كرایەوە لەپێناو چارەسەركردنی بنەڕەتیی كێشەكانی نێوان هەردوولا.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا بیروڕا لەبارەی گرژی و خۆپێشاندانەكانی بەغدا و پارێزگاكانی باشووری عێراق ئاڵوگۆڕ كرا و هەردوولا پاڵپشتیی خۆیان بۆ سەرۆكوەزیرانی عێراقی دووپاتكردەوە لە جێبەجێكردنی چاكسازیی و داوكارییە رەواكانی هاووڵاتیان و خۆپێشاندەران.

H.J